نوچەنێت: تایبەت
ئەفسەرێكی سوپای عێراقیش رایدەگەیەنێت، سوپای عێراق هێرشیان كردە سەر چەکدارانی داعش لە گوندی ئیمام لە باشوری گەیارە و داعش زیانی زۆری بەركەوتوو.
لە لێدوانێكی تایبەت بە نوچەنێت، رائید ئەمین شێخانی ئەفسەر لە سوپای عێراق سەبارەت بە هێرشی سوپای عێراق بۆ سەر چەکدارانی داعش رایگەیاند: لە بەرەبەیانی ئەمرۆ كاژمێر 8:00 لیوای72 و لیوای 37ی سوپای عێراق، هێرشیان كردە سەر گوندی ئیمام لە باشوری گەیارە.
رائید ئەمین شێخانی ئاماژە بەوەدەدات، لە كاژمێر 10ی سەر لە بەیانی 3 ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژكراوی تیرۆرستان، لە لایەن فڕۆكەكانی هاوپەیمانانەوە تەقێندرایەوە.
لە بارەی زیانەكانی داعش ئەو ئەفسەر گوتی، داعش زیانی زۆری بەركەوتوو، تاوەكو ئێستا ئامارەكانی دیاری نەكراووە، لە بەر ئەوەی ماوەیەكی كەمە گوندی ئیمام ئازاد كراوە و چاوەڕێی تیمەكانی ئەندازە دەكەین بۆ ئەوەی گوندەكە پاك بكەنەوە، چونكە داعش مینێكی زۆری چاندووە.