نوچه‌نێت – سۆمه‌رییه نیوز
مه‌نال موسلیماوی ئه‌ندامی لیژنه‌ی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی په‌رله‌مانی عێراق، رۆژی پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند، ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ په‌ره‌پێدانی نه‌خۆشخانه‌ی یه‌رموك خه‌رجكراوه یه‌كسانه به پاره‌ی دروستكردنی چوار نه‌خۆشخانه.
موسلیماوی له لێدوانێكیدا بۆ سۆمه‌رییه نیوز گوتی “به‌مدواییانه پاره‌یه‌كی زۆر بۆ نه‌خۆشخانه‌ی یه‌رموك خه‌رجكراوه به ئامانجی په‌ره‌پێدانی نه‌خۆشخانه‌كه، كه یه‌كسانه به دروستكردنی چوار نه‌خۆشخانه‌ی نوێ.
موسلیماوی دەڵێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو پاره‌یه‌ی بۆی خه‌رجكراوه، به‌ڵام هێشتا ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه به ده‌ست كه‌می خزمه‌تگوزارییه‌وه ده‌ناڵێنێت. هەروەها ده‌شپرسێت، كه ئایا ئه‌و هه‌موو پاره‌یه بۆ كوێ رۆیشت، كه بڕیار بوو نه‌خۆشخانه‌ی یه‌رموكی پێ به‌ره‌و پێش ببرێت؟
سه‌ر له به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه 10ی ئابی 2016، ئاگرێك له یه‌كێك له به‌شه‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی یه‌رموكی شاری بەغدا كه‌وته‌وه، كه بووه هوی سوتانی 24 منداڵ.