نوچه‌نێت- ئیره‌م نیوز
بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری نوجه‌بای شیعه‌ی عێراق، كه سوپای پاسدارانی ئێران پشتیوانی ده‌كات، رۆژی پێنجشه‌ممه 11-8-2016، كوژرانی 13 چه‌كداری ریزه‌كانی له میانه‌ی شه‌ڕه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی حه‌له‌ب راگه‌یاند، كه چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆن توانیان به‌ره‌وپێشچوونی گه‌وره و به‌رچاوی تێدا به‌ده‌ست بهێنن و گه‌مارۆی سه‌ر هه‌ندێك ناوچه‌ی بشكێنن.
بزووتنه‌وه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ڵێت، ئه‌مڕۆ له شاری نه‌جه‌ف پرسه‌ی 13 جه‌نگاوه‌ری بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌با به‌ڕێوه‌چوو، كه له میانه‌ی به‌شداری كردنیان له شه‌ڕی حه‌له‌ب له سوریا كوژراون.
هەروەها له به‌یاننامه‌كه‌دا ناوی هه‌موو كوژراوه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه.
یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو 7-8-2016، راپۆرته ئێرانییه‌كان باسیان له چوونی 2000 جه‌نگاوه‌ری بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌بای عێراقی سه‌ر به ئێران كرد بۆ سوریا، كه به‌شێكن له میلیشیا شیعه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له عێراق، له رێگه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی ئه‌لنه‌یربه‌وه گه‌یشتونه شاری حه‌له‌ب، بۆ پشتیوانی كردنی هێزه‌كانی ئه‌سه‌د.
لە راپۆرتێكی ئاژانسی هه‌واڵی ته‌سنیمی سه‌ر به فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران باس له‌وه کراوە، كه ئه‌و 2000 شه‌ڕكه‌ره له ئاستێكی به‌رزی چه‌كداری و راهێناندا بوون و سه‌ر به بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌بای شیعه‌ی عێراق بوون، زۆر به‌هێز بوون و له گرتنه‌وه‌ی ناوچه جیاوازه‌كانی ریف حه‌له‌بدا به‌شدار بوون.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی ئێران پێی راگه‌یاندووین، کە فرۆكه‌خانه‌ی ئه‌لنه‌یره‌ب، له ماوه‌ی چه‌ند كاژێری رابردوودا جموجوڵی سه‌ربازی زۆر و هه‌ستان و نیشتنه‌وه‌ی فرۆكه‌ی جه‌نگی زۆری به‌خۆیه‌وه بینیوه.