لە سەر پڕۆسەی ئازادکردنی موسڵ پەرلەمانی عێراق دووشەممەی داهاتوو کۆدەبێتەوە

0

نوچەنێت: تایبەت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لە كۆبوونەوەكەی ئەمرۆ بریار لە سەر هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان  درا.

 لە لێدوانێكی تایبەت بە نوچەنێت، موحسین عوسمان ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، سەبارەت بە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: دانیشتی ئەمرۆ لە سەر چەند برگەیەك بوو، یەكێ‌ لەوانە چۆنیەتی ئازاد كردن و پلانی ئەمنی موسڵ بوو، كە بریار بوو دەنگی لە سەر بدرێت، بەڵام دواخرا بۆ دانیشتی داهاتوو، كە بریارە لە رۆژی دووشەممەی داهاتوو ئەنجام بدرێت.

 موحسین عوسمان دەڵێت: دەنگدان كرا لە سەر پرۆژە یاسایەك، كە دەبێت خەڵكی دوزخورماتوو قەرەبوو بكرێنەوە، كە لە 2014 و 2016 توشی شەڕ بوون، چەندین شەهیدیان داوە، بەڵام تا ئێستا ئەوانەی كە شەهید و بریندار بوون، بە شەهید هەژمار نەكراون. داواكرا بە شەهید هەژمار بكرێن و هەموو ئیمتیازاتێكی شەهیدیان هەبێت و قەرەبووی زیانلێكەوتووان بكرێتەوە.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران ئاماژە بەوەدەدات، کە بڕگەیەكی تری دانیشەكەی ئەمرۆ پێنجشەممە 11-8-2016 دەنگدان بوو، لە سەر پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان، وەك كەركوك، کە ئەنجومەنی قەزا و ناحیە نەمێنێ‌ و هەروەها پارێزگار 11 ئەندامی ئەنجومەنی هەبێت.  بۆ هەر ئەندامێك 25 هەزار دەنگدەری بۆ دابنرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com