ماک فارلەند: لە دوو ساڵی رابردوودا ٤٥هەزار چەکداری داعش لە عێراق  سوریا کوژراون

0

نوچە-ئیرنا

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەرەنگاربوونەوەی داعش،  لە عێراق دەڵێت: لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا ٤٥ هەزار کەس لە چەکدارانی داعش لە عێراق  وسوریا کوژراون.

بە گوێرەی فڕانس پرێس، ژەنەڕاڵ ماک فارلەند دەڵێت: بە پێی بەراوردەکان لە ١١ مانگی رابردوودا نزیکەی ٢٥ هەزار کەس لە هێزەکانی داعش، بە هۆی هێرشەکانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژ بە داعش کوژراون . فارلەن ئەوەش دەخاتە روو، کە بە پێی بەراوردەکانی پێشووتر ٢٠ هەزار کەس لە هێزە چەکدارەکانی داعش کوژراون.

فارلەند رایگەیاندووە، کە بە پێی زانیاری و بەراوردەکان پاشماوەی هێزەکانی داعش لە عێراق و سوریا، لە نێوان ١٥ بۆ ٣٠ هەزار چەکدار مەزندە دەکرێت.

بەرپرسانی پەیوەندیدار لەم بارەوە رایاگەیاندووە، داعش لە  ماوەی رابردوودا ٢٥ هەزار کیلۆمەتری(لە عێراق ٥٠% و لە سوریا ٢٠%)  لە ناوچەکانی ژێر کۆنترٶڵی خۆی لە دەست داوە .

ماک فارلەند گەشبینی خۆی سەبارەت بە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکانی هێزەکانی هاوپەیمان لە گرتنەوەی موسڵ، لە عێراق  ورەقە لە سوریا دەردەبڕێ و دەڵێت: ئەم سەرکەوتنانە دەستپێکی کۆتایی توانای سەربازی و هیزی بەرگری داعشە.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی هێزەکانی هاوپەیمانی دژ بە داعش لە عێراق  وسوریا ، هەروەها دەڵێت، کاتی ئەوە بە سەرچووە، کە با س لە بن بەستی شەڕی دژ بە داعش بکەین. ئێستا هێزەکانی هاوپەیمان حاڵەتی هێرشکارانەی بە خۆوە گرتووە و لەم رووەوە باڵادەستە.

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com