نوچه- ئاژانسه‌كان
میسال ئالوسی په‌رله‌مانتار و سیاسه‌توانی عێراق گوتی، ئێران له عێراقدا باڵاده‌سته و خیرو بێره‌كه‌ی و، هه‌روه‌ها خاكه‌كه‌شی هه‌ڵده‌لوشێت و ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكاش بێده‌نگه.
ئالوسی له میانه‌ی چاوپیكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا له‌گه‌ڵ یه‌كێك له كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كانی عێراق گوتی، ده‌ستیوه‌ردانه‌كانی ئیران هه‌موو كه‌رت و جومگه‌كانی گرتوه‌ته‌وه، له‌وانه بیره نه‌وته‌كان، ئه‌مه‌ش به روون و ئاشكرا له پارێزگا سنورییه‌كاندا ده‌ركه‌وتوه، كه ئێستا هه‌موویان بوونه ئێرانی و سوپای پاسداران له هه‌موو لایه‌كی وڵات‌دا بڵاو بوه‌ته‌وه و ئه‌مه له كه‌س شاراوه نییه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی گوت، كه سنوری ئێران –عێراق ده‌یان جار كێشراوه‌ته‌وه و دووباره‌ش ده‌كێشرێته‌وه، چونكه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رازییه.