نوچه- عیون خه‌لیج
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند، عێراق و نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان یاداشتێكی لیكتێگه‌یشتنیان واژۆ كردوه بۆ به‌شداری پێكردنی لێكۆڵه‌ری نێوده‌وڵه‌تی له دۆسیه گه‌وره‌كانی گه‌نده‌ڵیدا.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندن، له‌سه‌ر ئه‌كاونتی خۆی له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك ده‌ڵێت ” عێراق یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتنی له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان واژۆ كردوه، بۆ به‌شداری پێكردنی لێكۆڵه‌ری نێوده‌وڵه‌تی له‌و دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵیانه‌ی، كه گه‌وره‌ن و ئه‌وله‌ویه‌تی لێكۆڵینه‌وه‌یان هه‌یه”.
به‌پیی راپۆرته‌كانی رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، عێراق له نێوان ئه‌و وڵاتانه‌دایه كه زۆرترین گه‌نده‌ڵییان تێدایه له‌سه‌ر ئاستی جیهان.