نوچە-تسنیم
وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا، سەبارەت بە ئەگەر هەڵبژێردراوی دۆناڵد ترامپ، بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا هۆشداری دەدات.
بە گوێرەی رۆژنامەی”فرانکفۆرتەر ئەڵگمانیە سایتۆنگ”، وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا، دەربارەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری و کاندیداکانی تێبینی و روانگەی خۆی هەیە و سەبارەت بە ئەگەری هەڵبژاردنی ترامپ، وەک سەرۆکی ئەمریکا هۆشداری دەدات.
گوتەبیژێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا، رۆژی چوارشەممە،١٠ی ئاب لە بەرلین رایگەیاندووە: فرانک شتاین مایێر، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە پەیوەندی لە گەڵ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ئەمریکا بێ لایەن نابێت.
شتاین مایێر پێی وایە، ئەگەر ترامپ ببێتە سەرۆکی ئەمریکا، لە خۆیدا روداوێکی ناخۆش و جێی نیگەرانییە.
هەر چەند ئانجێلا مێرکل، راوێژکاری ئەڵمانیا چەندین جار جەختی کردۆتەوە، کە نایهەوێت لە رکابەرایەتی هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ئەمریکا دەستوەردانی هەبێت. جێگری گوتەبێژی دەوڵەتی ئەڵمانیاش جەختی لەم لێدوانەی راوێژکاری ئەڵمانیا کردۆتەوە.