نوچە-ئاژانسەکان
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، کورتەیەک لە نوێترین راپۆرتی ساڵانەی خۆی سەبارەت بە دۆخی ئازادی مەزهەبی لە وڵاتانی جیهان بڵاو کردۆتەوە. لە بەشێک لەم راپۆرتەدا ئاماژە بە ئێران دراوە، وەک وڵاتێکی پیشێلکاری مافی کەمینە مەزهەبیەکان.
لە بەشێک لە راپۆرتەکەدا هاتووە، رەوتی جێبەجێکردنی یاسای سەختگیرانەی لە لایەن هەندێک لە وڵاتان بە شیوەیەکە، کە بە تۆمەتی ئیرتداد، بێ رێزی بە پیرۆزیەکان و گۆڕینی مەزهەب و هەروەها سنووردارکردنی ئازادی مەزهەبی لە ژێر ناوی بەرەنگاربوونەوەی توندئاژۆیی خەڵکی وڵاتەکەیان سزا دەدەن.
لە بەشێکی دیکەی راپۆرتەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، بە پشت بەستن بە ناوەندی بەڵگەکانی مافەکانی مرۆڤی ئێران، کە دامەزراوەیەکی داکۆکیکاری مافی مرۆڤە، هاتووە: تا کۆتایی ساڵی رابردوو لانی کەم ٣٨٠ کەس سەربەکەمینە مەزهەبیەکانی ئەم وڵاتە خراونەتە زیندانەوە، کە ٢٥٠ کەسیان سوننە،٨٢ کەسیان بەهایی و ٢٦ کەسیان مەسیحی و ١٦ کەسیان سۆفی و دوو کەسیشیان زەردەشتین.