نوچە-رادیۆ فەردا
وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت: شاندێک پێکهاتوو لە بەرپرسانی ئەمنی و سەربازی و دبلۆماتکارانی ئەم وڵاتە، بە مەبەستی گفتوگۆ سەبارەت بە کەیسی سوریا و دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ قەیرانی ئەم وڵاتە، دەچێتە سان پترسبۆرگ.
ئەم لێدوانەی مەولود چاوش ئۆغڵو، رۆژێک دوای ئەوەی دێت کە رەجەب تەیب ئەردۆغان و ڤێلادیمیر پوتین، سەرۆکانی تورکیا و روسیا کۆبوونەوە.
بە گوێرەی ئاسۆشیتێدپرێس، بەرپرسانی دوو وڵات سەرباری بوونی ناکۆکی و جیاوازییەکانیان سەبارەت بە سوریا، دیدار و چاوپێکەوتنی جیاوازیان لەم بارەوە هەبووە. بە گوتەی چاوش ئۆغڵو، هەر دوو لا سەبارەت بەئاگربەست، یارمەتی مرۆڤدۆستانە و قۆناغی راگوێزی سیاسی هاوڕان، بەڵام لەبارەی چۆنێتی جێبەجێکردنی ئاگربەستەکە روانگەی جیاوازیان هەیە.
رۆژنامەی حورییەت، لە زاری بەرپرسانی باڵای ئەنقەرە دەڵێت:هەردوو لا لە میانەی کۆبوونەوەکەنایان لە پترسبۆرگ لە سەر دانانی میکانیزم و کەناڵێکی راستەوخۆی سەربازی، بۆ پێش گرتن بە رووداوی نەخوازراوی ئاسمانی رێککەوتوون.
بە گوتەی حورییەت، ئەم میکانیزمە پێکهاتووە کە دەزگا ئەمنییەکان، وەزارەتی دەرەوە و سوپای دوو وڵات و شاندێک لەم گروپە ئەمڕۆ پێنجشەممە،١١ی ئاب سەردانی سان پترسبۆرگ دەکات.
حورییەت لەم بارەوە دەڵێت”سەردانی ئەم شاندە بۆ روسیا یەکێک لە دەستکەوتەکانی وتووێژەکانی چەند رۆژی رابردوویە.