ئەمریکا: 300 چەکداری داعشمان لە ئەفغانستان کوشتووە

0

نوچەنێت-قطرە

ئاژانسی رۆیتەرز لە راپۆرتێکدا لە زاری فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا جێگیر لە ئەفغانستان رایگەیاندووە، کە بە یارمەتی هێزەکانی سەر بە سوپای ئەم وڵاتە لە ماوەی هەفتەکانی رابردوودا زیاتر لە 300 چەکداری داعش کوژراون.

جەنەڕاڵ جۆن نیکلسۆن، فەرماندەی هێزی ئەمریکا و هێزی پەیمانی باکوری ئەتڵەسی لە ئەفغانستان بە رۆیتەرزی گوتووە، کە  ئۆپەراسیۆنی دژ بە داعش لە رۆژهەڵاتی ئەفغانستان (ویلایەتی نەنگرهار) بەشێکە لە هەڵمەتی سەربازی ناتۆ دژی بە داعش.

نیکلسۆن جەخت لەوە دەکاتەوە، کە ئەم ئۆپەراسیۆنانە زەبرێکی گەورەی لە داعش داوە.

فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا-ناتۆ لە ئەفغانستان، ئەمڕۆ چوارشەممە، 10ی ئاب راشیگەیاندووە، ئەم هێرشە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی ئەمریکایە بۆ کەمکرنەوەی تواناکانی داعش لە ئەفغانستان  یان عێراق و سوریا.

جەنەڕاڵ نیکلسۆن ئەوەش دەخاتەڕوو: ناکرێ ئاماژە بە ئامارێکی ورد بکەم، بەڵام ئەم ژمارەیە (300 کەس) لانی کەم 25%ی ئەندامانی داعش لە ئەفغانستان پێکدێنێت، هەر بۆیە زەبرێکی کاریگەریان بەرکەوتووە.

داعش لە سەرەتای 2015 لە ئەفغانستان دەستی بە چالاکی کرد و بە گوتەی بەرپرسانی ئەفغانستان، ژمارەی ئەندامانی لەم وڵاتە خۆی نزیک بە 3000 کەس بووە و زۆربەیان پێشتر هێزی شەڕکەری تالیبانی پاکستان و بزووتنەوەی ئیسلامی ئۆزبەکستان بوون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com