نوچە.نێت
ئەستێرەی بەناوبانگ کیم کاردیشیان، لەکاتی دەرکەوتنی لە پرۆگرامی Dancing with the stars، ئاشکرایکرد کەلەکاتی سەما کردندا بەرامبەر بە هونەرمەند بیونسیە هەستی بە ترس کردوە ، دواجار هەوڵی کۆنترۆڵکردنی خۆی داوە.
لە کردنەوەی ئاهەنگێکی گۆرانیدا دەبوو هاوسەرەکان بەشدار بن بە سەما کردن کیم کاردیشیانیش، لەگەڵ كيني ويست وجي زي و بیونسیە، لەو ئاهەنگەدا بەشدار بوون، بەڵام وەک خۆی رایگەیاند کە” لەکاتی سەما کردندا بەرامبەر بە بیونسیە هەستی بە ترس کردوە “.
کاردیشیان وتیشی؛ لەوکاتەدا بیونسیە پێی وتم ” کە بیر لە هیچ ترس وگومانێک نەکەمەوە، تەنیا سەما بکەم .بەڵام من ویستم پێی بڵیم کە ژیانم کۆتایی هات”
لەلایەکی تر کیم کاردیشیان ئەوەی خستە روو کە” وەک كيني ويست، هاوسەری زۆر بەتوانا نیە لەسەما کردندا، تەنیا ئەو هەنگاوانەی جێ بەجێ کردوە کە راهێنەرەکەی فێری کردوە لەکاتی راهێناندا، کە ئەوەش کارێکی سەخت و گران بوو بۆ من.


