نوچه- ئاژانسه‌كان
راپۆرتێك په‌یوه‌ندی نێوان رێكخراوی داعش و رژیمی ئه‌سه‌د, ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت ” رێكخراوی داعش به فه‌رمانی ئێران، وه‌ك ئامرازێك كار ده‌كات بۆ لێدانی ژێرخانی شاره سوننه نشینه‌كان”.
راپۆرته‌كه ئاماژه به هه‌ڵاتنی سه‌ركرده‌كانی داعش ده‌كات، له گرتوخانه‌ی ئه‌بوغرێب به‌هۆی كارئاسانی كردنی حكومه‌تی عێراق بۆیان.
راپۆرته‌كه گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی حه‌سه‌ن شه‌مه‌ری، وه‌زیری دادی پێشووی عێراق پیشان ده‌دات، سه‌باره‌ت به هه‌ڵاتنی سه‌ركرده‌كانی داعش له گرتوخانه‌كه ده‌ڵێت، پرۆسه‌یه‌كی رێكخراو و به ئه‌نقه‌ست بوه” ئه‌وه ده‌ره‌نجام و شیكردنه‌وه‌ی منه، ئه‌گه‌رنا چۆن فه‌وجێكی ته‌واو دیار نامێنێت و ئاگای له هه‌ڵاتنی زیندانیان نابێت، چۆن ئه‌مه رووده‌دات”.
هه‌روه‌ها له دریژه‌ی قسه‌كانیدا ده‌ڵێت ” ئه‌وه‌ی روویدا پێشێلكردنی ئه‌منی ده‌ره‌وه‌ی گرتوخانه‌كه‌یه، به ئاسانی له‌ناوه‌وه گرتوخانه‌كه‌یان داگیر كردوه، ئه‌مه پلانێكی رێكخراوه‌و سه‌ره گه‌وره‌كان تێیدا به‌شدارن”.
ئه‌وه‌شی گوت كه ” ئه‌و ده‌زگا ئه‌منییه‌ی كه بۆ پاسه‌وانی گرتوخانه‌كه دانراوه، به ته‌واوی كشاوه‌ته‌وه، رێكخستنێكی دیاریكراو و ته‌واو هه‌بوه بۆ ده‌ركردنی ئه‌و تیرۆرستانه له زیندان، له‌وانه‌یه په‌یوه‌ندی به دۆسیه‌ی سوریاوه هه‌بێت”.
راپۆرته‌كه كه پێگه‌ی به‌غداد پۆست بڵاوی كردوه‌ته‌وه، هێرشه‌كانی سه‌ر پایته‌خته‌كانی ئه‌وروپا و لێدوانی ئه‌حمه‌د حه‌سونی، موفتی رژێمی ئه‌سه‌دی به یه‌كه‌وه به‌ستوه‌ته‌وه كه ده‌ڵێت ” رۆڵه‌كانی لوبنان و سوریا به‌ره‌و ئه‌وروپا ده‌ڕۆن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر خاكی ئه‌وروپا شه‌هید ببن”.