نوچە-ئاژانسەکان
جێگری پێشووی دەزگای هەواڵگری ئەمریکا(سی ئای ئەی)دەڵیت: واشنتۆن دەبێ لە رێگەی پڕچەککردنی گروپەچەکدارەکانی سوریا، هەوڵی بەرزکردنەوەی رێژەی کوژراوانی ئێران و سوریا بدات.
مایک مۆڕال، جێگری پێشووی سی ئای ئەی لە وتووێژ لە گەڵ کەناڵی”پی بی ئێس”دەڵێت:پێشنیارم بۆ کۆتایی قەیرانی سوریا ئەوەیە، کە واشنتۆن ئۆپۆزسیۆنی میانڕەو بە گوێری پێویست تەیار و پڕچەک بکات، تاوەکو بەرەنگاری رژێمیکەی بەشار ئەسەد ببنەوە و، هاوکات تێچووی سەربازی روسیا وئێران لە سوریا ببەنە سەر. مۆڕاڵ ئەوەشە دەخاتە روو، کە پێشتر ئێران میلیشیاکانی شیعەی بە زەبرلێدان لە هێزەکانی ئەمریکا پڕچەک کردووە، ئەمەش بۆ ئەمریکا تێچوویەکی زۆری بەدواوە بوو.
ئەم بەرپرسەی پێشوی ئەمریکا جەختیش لەوە دەکاتەوە، کە لایەنگری لە تیرۆر ناکات، بەڵکو لە سیاسەتێک دەکات، کە بەو هۆیەوە بنەماکانی دەسەڵاتی ئێران بکرێتە ئامانج.
مۆراڵ هەروەها دەڵێت، دەبی گوشار بخرێتە سەر سوریا تا ملی بۆ چارەسەری سیاسیانە کەچ بکات.
مایک مۆڕال، کە بۆ ساڵانێکی دوورودرێژ جێگری دەزگای هەواڵگری ئەمریکا بووە، لە ساڵەکانی ٢٠٠١ و ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٣ بە شێوەی کاتی سەرۆکی سی ئای ئەی بووە.