نوچە-بی بی سی
دانیشتووانی کەمپی پەنابەران، لە وتووێژ لە گەڵ رۆژنامەنووسان هەل و مەرجی کەمپی نائۆرۆی ئەم وڵاتە، بە مەترسیدار هەڵدەسەنگێنن و نیگەرانی خۆیان لەم بارەوە دەردەبڕن.
بەشێک لە دانیشتووانی ئەم کەمپە، کە ژمارەکی بەرچاویان منداڵن لە ژێر هەڕەشەی دەستدرێژی سێکسی و ئازاری رۆحیدان.
رۆژنامەی گاردیان لە راپۆرتێکدا دەڵێت: بە پێی ئەو بەڵگانەی کە خراوبەتە بەردەست ئەم بڵاوکراوەیە، لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا زیاتر لە دوو هەزار کەیس دەستدرێژی سێکسی و لێدان و ئازادران، لە کەمپی پەنابەران لە دورگەی نائۆرۆ تۆمار کراوە و زیاتر لە نیوەی ئەم حاڵەتانە پەیوەندی بە منداڵانی ناو کەمپەکەوە هەیە.
رۆژنامەی گاریان ئاشکرای کردووە، کۆی ئەم زانیاریانە کە پەیوەستە بە ئازارێ رۆحی و دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر منداڵان و دانیشتوانی دیکەی کەمپەکە، لە نێوان ئابی ٢٠١٣ تاوەکوو ئۆکتۆبەری ٢٠١٥ روویداوە.
بە گوێرەی راپۆرتەکەی گاردیان، منداڵان لە کۆی ٥٠٠ دانیشتووی کەمپەکە کەمتر لە ٢٠%ی ئەم پەنابەرانە پێکدێنن.
بە پێی رێککەوتنی دەوڵەتەکانی نائۆرۆ و ئۆستۆرالیا، کەمپێک تایبەت بە نیشتەجێکردنی پەنابەران لەم دوورگەیە کراوەتەوە.
لە یەکێک لەو راپۆرتانەی کە گەیشتۆتە دەست گاردیان، ئاماژە بە دەفتەری بیرەوەریەکانی منداڵێکی پەنابەر دراوە، کە لە زمانی خۆیەوە هاتووە”لە ژیان کردن لەم کەمپە ماندوو بوومە، کەمپەکەم خۆش ناوێ و دەمەوێ بمرم”. منداڵەکە هەروەها نووسیویەتی” پێویستیم بە مەرگە، مەرگ بە ئاوات دەخوازم”.
ئەمە لە کاتێکدایە، کە گواستنەوەی پەنابەران بە تایبەت منداڵان بۆ کەمپی نائۆرۆ، لە گەڵ رەخنە و گازندەی تونی چالاکانی مافی مرۆڤ رووبەروو بۆتەوە.