نوچه- ئاژانسه‌كان
سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانییه‌كان ئه‌مرۆ سێشه‌ممه جه‌ختیان كرده‌وه، سه‌ركرده‌ی پێشووی سوپای پاسدارانی ئێران موحسین دۆست، په‌یكه‌ی رێكخستن و به‌رێوه‌بردنی میلیشیای سوپای پاسدارانی عیراقی داناوه، كه میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران له‌خۆ ده‌گرێت، له‌ژێر یه‌ك سه‌ركردایه‌تیدا بۆ جیبه‌جێ كردنی پلانه فراوانخوازییه‌كه‌ی ئێران له عێراق و ناوچه‌كه‌دا.
ئه‌و سه‌رچاوانه روونیان كردوه‌ته‌وه كه ” پلانه‌كه بریتیه له‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی كردنی هه‌ر یه‌كه‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبی، به جیا هه‌ڵبوه‌شێته‌وه، یه‌ك ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی دروست بكرێت به سه‌رۆكایه‌تی هادی عامری، ئه‌مینداری گشتی میلیشیای به‌در و جێگری یه‌كه‌میشی ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیسی جێگری سه‌رۆكی هه‌مان میلیشیا بیت، جێگری دووه‌میشی قه‌یس خه‌زعه‌لی رابه‌ری عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق بێت.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌شیان به‌وه كردوه، كه موحسین دۆست داوای له فه‌رمانده‌ی ئه‌و میلیشیایانه كردوه كیشه‌ی موچه‌یان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، كه هه‌موو جارێك له به‌رواری خۆی دوا ده‌كه‌وێت، راشیگه‌یاند، كه ئێران بڕه پاره‌یه‌كی زۆری داوه‌ته حكومه‌تی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی بۆ دامه‌زراندنی سوپای پاسدارانی عێراق خه‌رجی بكات.