ئەردۆغان: لایەنگرانی گولەن پەیوەندییەکانی روسیا و تورکیایان کردبووە ئامانج

0

نوچە-رادیۆ فەردا

سەرۆککۆماری تورکیا لە میانەی وتارێکی لە سەردانە کەی بۆ مۆسکۆ، لایەنگرانی فەتحولا گولەن و هێزەکانی پشتیوانییانی بەوە تۆمەتبار کردووە، کە لە گرژی و ئاڵۆزیەکانی نیوان ئەنقەرە و مۆسکۆ رۆڵیان هەبووە .

ئەردۆغان هەروەها”ئاماژەی بە “رووداوە دەرد ناکەکەی” خستنەخوارەوەی فڕۆکە شەڕکەرەکەی  روسیا کردووە.

بە گوێرەی راپۆرتی رۆژنامەی”صباح”رەجەب تەیب ئەردۆغان، رۆژی ٩ی مای کە کۆشکی”قەدسی کۆنستانتەین”لە سەنپەترزربۆرگ گوتویەتی: ئەمڕۆ ئێمە باشتر لە رابردوو تێگەیشتووین، کە گولەنیستیەکان و هێزەکانی لایەنگریان پەیوەندی دوولاینەی تورکیا و روسیایا کردۆتەوە ئامانج.

تورکیا بزووتنەوەی گولەن ناسراو بە رەوتی خزمەت، بە بزووتنەوەیەکی تیرۆریستی ناودەبات و فەتحولا گولەنی رابەری ئەم رەوتەش بە هۆکاری سەرەکی کودەتاکەی ١٥ی تەمووزی ئەمساڵ دەناسینێ.

سەرۆککۆماری تورکیا لە درێژەی وتارەکەی، روداوی خستەخوارەوەی فڕۆکەشەڕکەرەکەی روسیا، بە روداوێکی دەرد ناک وەسف دەکات، کە سێبەری تاریکی خستۆتە سەر پەیوەندییە باش و کاریگەریەرەکانی هەردوو وڵات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com