پارێزبەندی لەسەر سەرۆکی پەرلەمان لادرا

0

نوچەنێت: تایبەت

ئەندامێكی ‌ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند،  لە دانیشتنەكەی ئەمڕۆدا، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و دوو پەرلەمانتاری تر، پارێزبەندییان لێ لادرا تا ببرێنە دادگا.

لە لێدوانێكی بۆ نوچە نێت، سەرحان  سلێڤانەیی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند  “لە دانیشتنەكەی ئەمڕۆدا  سەلیم جبوری  سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بەیانێكی خوێندەوە و بەرگری لە خۆی كرد و ئاماژەی بەوە دا كە ئەو تۆمەتانە، هەڵبەستراو و دوورن لە راستییەوە”.

هەروەها سوایندی خواردو گوتی “سوێند بەو خوایە، كارەكەم بە ئەمانەتەوە دەكەم” و، پاشان داواكارییەكی نووسی و پێشكەشی سەرۆكی كاتی پەرلەمانی كرد و گوتی با پارێزبەندییەكەیشم هەڵگرن”.

حاکم سەرحان زیاتر گوتی”دوای خستنەدەنگدانی داواكەی سەرۆكی پەرلەمان، بە دەنگی زۆرینەی پەرلەمانتاران پارێزبەندییەكەیان لەسەر لادرا پاشان (محەمەد كەربولی) و (تاڵب معماری)ـیش داوایان كرد پارێزبەندییان لێ دابكەنن،  ئەوە بوو بە زۆرینەی دەنگ پارێزبەندییەكەی ئەو دوو پەرلەمانتارەیشان لادا”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com