تورکیا: ئەمریکا پەیوەندییەکانمان فیدای گولەن نەکات

0

نوچە-تسنیم

تورکیا هۆشداری دەداتە ئەمریکا، کە پەیوەندییەکانی دوو وڵات نەخاتە مەترسییەوە  وفیدای فەتحولا گولەنی نەکات.

بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵدەری فەرەنسا، بەکر بۆزداغ وەزیری دادی تورکیا ئەمڕۆ سێ شەممە،٩ی ئاب لە لیدوانێکدا بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاندووە، کە ئەگەر ئەمریکا گولەن رادەست نەکاتەوە، پەیوەندیەکانی دوو وڵات بۆ هۆی تیرۆریستێکەوە دەبێتە قوربانی.

دەوڵەتی تورکیا، بەردەوام فەتحوڵا گولەنی وەک هۆکار و دارێژەری سەرەکی پلانی کودەتاکەی ١٥ی تەمووزی ئەم وڵاتە ناساندووە و خوازیاری رادەستکردنەوەیەتی لە لایەن ئەمریکاوە.

بۆزداغ هەروەها گوتویەتی: چی رووی دەدا ئەگەر پلانیکی هاوبەش بۆ کوستنی باراک ئۆباما جێبەجی دەکرا، ئەویش لە هەلومەرجێکدا، کە لە گەل ژن و منداڵەکەی لە پشوودا  دەبوو.  کۆسکی سپی بۆمبباران دەکرا، ئەگەر تانکەکان خەڵکیان ژێر دەخست چی رووی دەدا؟

وەزیری دادی تورکیا جەخت لەوە دەکاتەوە، ئەگەر ئەمریکا گولەن رادەست نەکاتەوە پەیوەندیەکانی دوو وڵات دەبیتە قوربانی، ئەگەر چی لە ئێستادا پەیوەندییەکی ئاسایی و دۆستانەیان هەیە.

بۆزداغ هۆشداریش دەدات، کە هەستی دژبەئەمریکا لە ناو خەڵکی تورکیا و بە هۆی نەفرەت لە گولەن پەرەی سەندووە و داوا لە ئەمریکا دەکەین، پێش ئەوەی ئەم هەستە ببیتە نەفرەت لە دژی ئەم وڵاتە، گولەن رادەست بکاتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com