نوچه- ئاژانسه‌كان
رۆژنامه‌ی ” یه‌دیعوت ئحرونوت” ی عیبری ده‌ڵێت، ئه‌و قه‌یرانه‌ی به‌مدواییه له نێوان ئیسرائیل و ئه‌مریكا دروست بوه، به‌هۆی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئیسرائیل ده‌ریكردبوو، كه تیایدا رێكه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران چواندبوو به‌و رێكه‌وتننامه‌یه‌ی له‌گه‌ل هیتله‌ر له میونخ له ساڵی 1938 واژۆی كرد پێش هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی جیهانی دووه‌م، ئه‌مه‌ش بوه هۆكاری توڕه‌بوونی واشنتۆن.
دوای ئه‌م بارگرژییه نوسینگه‌ی بنیامین ناتانیاهۆی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، به‌یاننامه‌یه‌كی روونكردنه‌وه‌ی ده‌ركرد كه تیایدا هاتبوو، ناڕه‌زایی وڵاته‌كه‌ی له به‌رامبه‌ر رێكه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران هه‌ر وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام ته‌لئه‌ڤیڤ هاوپه‌یمانێكی باشتر له واشنتۆن نادۆزێته‌وه.
رۆژنامه‌كه باسی له‌وه كرد، كه به‌رپرسێكی باڵای نوسینگه‌ی ناتانیاهۆ به ناوی دان شابیرۆ رۆژی هه‌ینی رابردوو، رونكردنه‌وه‌ی گرنگی سه‌باره‌ت به به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئیسرائیل، پێشكه‌ش به باڵیۆزی ئه‌مریكا كردوه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ره‌خنه‌ی توند له باراك ئۆبامای سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا گیرابوو، كه وتبوی ئیسرائیل دانی به‌وه‌دا ناوه كه ئێران ئه‌و به‌شه‌ی رێككه‌وتنامه‌كه كه تایبه‌ته به‌خۆی جێبه‌جێی كردوه.
رۆژنامه‌كه وته‌ی تساحی هه‌نجه‌بی، وه‌زیری بێ وه‌زاره‌تی ئیسرائیلی گواستوه‌ته‌وه، كه ده‌ڵێت هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا له به‌رامبه‌ر پابه‌ندی ئێران به مه‌رجه‌كانی رێكکه‌وتننامه ئه‌تۆمییه‌كه‌وه له راستیدا هیچ بنه‌مایه‌كی نییه.
هه‌نجه‌بی ده‌ڵێت” ئێران له بنه‌ڕه‌تدا هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی نیه له پێشێل كردنی مه‌رجه‌كانی ئه‌و رێکكه‌وتننامه ئه‌تۆمییه‌ی كه ئامانجه‌كانی بۆ به‌دیده‌هێنێت، ئه‌و كاره تێكده‌رانه‌كانی له ناوچه‌كه‌دا ئه‌نجام ده‌دات بێئه‌وه‌ی كه‌س به‌رهه‌ڵستی بكات، باڵه‌كانی پڕچه‌ك ده‌كات و پلانه سه‌ربازییه‌كانی په‌ره‌پێده‌دات بۆ به‌رهه‌مهێنانی موشه‌كی بالیستی، هه‌روه‌ها به‌هۆی لادانی سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی سه‌ری، ئابوورییه‌كه‌ی سوودی به‌رچاو ده‌بینێت”.