شتاین مایێر: لە سوریا تراژیدیا لە ئارادایە

0

نوچە-ئیلنا

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە وتووێژ لە گەڵ رۆژنامەیەکی ئەم وڵاتە دەڵێت: لە سوریا تراژیدیا بەرێوەیە، بەڵام رێکارێکی دیکە جگە لە وتووێژ بۆ چارەسەری قەیرانی ئەم وڵاتە بوونی نییە.

فرانک ڤۆڵتر شتاین مایێر، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بە رۆژنامەی بیڵدی گوتووە: ئەوەی کە دەگوترێ هیچ هەنگاوێک بۆ چارەسەری قەیرانی سوریا نەنراوە، بێ بنەمایە، ئەی ئێمە شەو و رۆژ خەریکی چین؟ ئێمە هەوڵمان ئەوەیە کە لایەنەکان لە یەکتر نزیک بکەینەوە.

مایێر هەروەها دەڵێت: ئەو تراژیدیایەی کە لە سوریا لە ئارادایە و ئەو وێنانەی، کە لە دۆخی ئەم وڵاتە خراوەتەوە روو، پێناچێ ئەم وڵاتە تووشی حاڵەتێکی لەمە خراپتر ببێت.

وەزیری دەرەوەی سرویا سەبارەت بە ئایندەی سوریا دەڵێت: ئەسەد لە داهاتووی سیاسی ئەم وڵاتە جێگای نابێتەوە. نزیکترین هاوپەیمانی دیمەشق مۆسکۆیە و رێکاری شەڕی ناوخۆیی سوریا، بێگومان ناگاتە ئەنجامێکی کۆتایی.

شتاین مایێر هەروەها پێشوازی لە دیدار و کۆبوونەوەی پوتین و ئەردۆغان دەکات و رای وایە، کە پێناجێ پەیوەندییەکانی دوو لایەن نزیک بوونەوەیەک بەخۆوە ببینێت و دەڵێت: تورکیا شەریکێکی نزیکی ناتۆتە و دەبێ هەرواش بمێنێتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com