ئەمریکا ٤٠٠ سەربازی دیکە رەوانەی عێراق دەکات

0

نوچە-قطرە

سوپای ئەمرکا رایگەیاندووە، هاوینی ئەمساڵ ٤٠٠ سەربازی دیکەی خۆی لە عێراق جێگیر دەکات.

بە گوێرەی ماڵپەڕی شەفەق نیوز، سوپای ئەمریکا دەڵێت لە هاوینی ئەمساڵ ٤٠٠ سەربازی دیکەی خۆی رەوانەی عێراق دەکات و، ناردنی ئەم هێزەش دەکەوێتە چوارچێوەی زیادکردنی رێژەی ئەو هیزانەی، کە رێگەپێدراوە.

بە گوێرەی ئەم راپۆرتە، جەنەڕاڵ ئریک لویز فەرماندەی پشتیوانی تیپی دووەمی رەزمی سوپای ئەمریکا بە دەرکردنی راگەیێندراوێک جەختی لەوە کردۆتەوە، کە ٤٠٠ سەربازی دیکە لە ژێر ناوی”هێزی زەربەتی ئامادە”لە عێراو جێگیر دەکرێن.

ئەمە لە کاتیکدایە کە پێشتر و لە بەهاری رابردوودا، نزیکەی ٢ هەزارو ٣٠٠ سەربازی دیکەی ئەمریکا، سەربەهەمان هێز لە خاکی عێراق جێگیر کراون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com