داعش لە موسڵ تونێل هەڵدەکەنن

0

نوچەنێت

ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس ئاشكرایكردووە، چەند رۆژێكە چەكدارانی داعش لەچەند ناوچەیەكی شاری موسڵ، دەستیان هەڵكەندنی تونێل كردووە، ئەوەش وەك ئامادەكارییەك بۆ شەڕی موسڵ.

ئاژانسەكە ئاشكراشیكردووە، كە ئەو چەكدارانە لەرێگەی ئەو تونێلانەوە رووبەڕووی ئەو هێزانە ببنەوە هێرش دەكەنە سەر شاری موسڵ.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە سوپای عێراق‌و هێزی پێشمەرگە ئامادەكاری دەكەن بۆ كۆنتڕۆڵكردنەوەی شاری موسڵ، كە ئامادەكارییەكان لەكۆتایی نزیكبووەتەو بڕیارە بەم نزیكانە هێرشەكان دەستپێبكرێت.

شاری موسڵ گەورەترین شاری عێراقە، كە ماوەی دوو ساڵ زیاترە بەدەست چەكدارانی داعشەوەیە، سەرچاوەكان باس لەوە دەكەن، بەكۆنتڕۆڵكردنەوەی شارەكە كۆتایی دێت بەدەسەڵاتی داعش لەعێراق.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com