چەندین گەندەڵی لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاشكرا دەبێت

0

 نوچەنێت: تایبەت

بڕیاردەری لیژنەی ئاسایش‌ و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لە ئەنجامی لێكۆڵینەوەكانی لیژنەی تەقینەوەكەی كەڕادە چەندین گەندەڵی لە وەزارەتی ناوخۆ ئاشكرا بووە.

 لە لێدوانێكی تایبەت بە نوچەنێت، شاخەوان عەبدوڵڵا بڕیاردەری لیژنەی ئاسایش ‌و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەبارەت بە ئاشکرا بوونی گەندەڵی وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند: كۆمەڵێك هۆكار هەبوون بۆ ئەوەی لیژنەی لێكۆڵینەوە لە تەقینەوەكەی كەڕادە لە بەغدا دروست بكرێن، بۆیە ئێستا دەركەوتووە، كە لە وەزارەتی ناوخۆ چەندین گەندەڵی كراوە، لەوانە ئامێری سۆنار و چەندین گەندەڵی دیكە و جگە لەوەش تیمی ئاگركوژێنەوە لە كاتی خۆیدا نەگەیشتوونەتە شوێنی تەقینەوەكە و كەلوپەلەكەیشیان كۆن بووە،

 شاخەوان عەبدوڵڵا ئاماژە بەوە دەدات “بڕیارە لە ماوەی حەفتەیەك لیژنەكە راپۆرتی خۆی ئامادە بكات و بیدات بە سەرۆكایەتی پەرلەمان و دواتر دەخرێتە دەنگدان، كە كێ تاوانبارە بۆ رەوانەی دادگا دەكرێن و سزای خۆیان وەرگرن.

 بڕیاردەری لیژنەی بەرگری گوتی “لەو وەزارەتەدا بە گشتی گەندەڵی كراوە و وەزیری ناوخۆش بەشێكە لەو وەزارەتە بۆیە ئەویش تێوە گلاوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com