ئەستێرەی بەناوبانگ ئەنجلینا جولی، بریارە وەک مامۆستای زانکۆ وانە بڵێتەوە

0

نوچە.نێت

 

لەوانەیە پیشەی بەرهەم هێنان و دەرهێنان و نوێنەری نیاز پاکی وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، بەس نەبێت بۆ ئەستێرەی بەناوبانگ ئەنجلینا جولی، بۆیە ئەنجلینا بریار دەدات لەسەر پێشەیەکی نوێ.

ئەکتەری بەناو بانگ ئەنجلینا جولی، جگە لە پیشەی بەرهەم هێنان و دەرهێنەر، نوێنەری نیاز پاکی ووڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ، بەنیازە وەک مامۆستای بەشی ئابوری لە زانکۆی جورج تاون لەلەندەن وانە بڵێتەوە.

بەپێی سەرچاوە بیانیەکان، سەبارەت بەم هەواڵە ئاماژە بەوە دەکەن کە “ئەنجلینا بریاری داوە وەک مامۆستای بەشی ئابوری وانە بڵێتەوە،

لەلایەکی تر سەرۆکی بەشی زانکۆ و ووتە بێژی زانکۆی جورج تاون راتشیل بوج ، ئاشکرایکرد کە “لە ئێستادا زانکۆ رێگە دەدات بەو کەسانەی کە بە هاریکاری لەگەڵ مامۆستاکانی بەشی  ئابوری زانکۆی جۆرج تاون وان بڵێنەوە، نەک راستەوخۆ وەک مامۆستا بێنە ناو زانکۆ ، بەڵام لەئێستادا هیچ هەنگاوێکمان نەناوە و پلانمان نیە بۆ وەرگرتنی ئەنجلینا جولی”

سەرۆکی بەشی زانکۆ وتیشی” هەرچۆنێک بێت بەخۆشحاڵیەوە ئێمە پێشوازی لە جولی دەکەین، بەو شارەزاییەی خۆی دەکرێت محازەرە بە قوتابیەکان بڵێت. 
1470659338876202700
1470659338876202900
1470659338876203000

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com