نوچەنێت- ده‌نگی عێراق
ته‌لال زوبه‌عی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی رۆژی دووشه‌ممه رایگه‌یاند، لیژنه‌ی ده‌ستپاكی دووباره سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی په‌رله‌مان بانگهێشت ده‌كاته‌وه، ئاماژه‌شی به‌وه كرد كه “ئه‌م بانگهێشتكردنه به هۆی ئه‌وه‌یه كه زانیاری نوێ و مه‌ترسیدارمان به ده‌ست گه‌یشتووه”.
زوبه‌عی هه‌روه‌ها گوتی “لیژنه‌ی ده‌ستپاكی ئه‌مرۆ بڕیاریدا دووباره سه‌رۆكی په‌رله‌مان بانگهێشت بكاته‌وه”.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی دەڵێت “ئه‌مه دوای ده‌ستكه‌وتنی زانیاری نوێ و مه‌ترسیدار دێت”.
رۆژی1ی ئاب خالید عوبێدی، وه‌زیری به‌رگری بانگهێشتی په‌رله‌مان كرا، كه تیایدا سه‌رۆكی په‌رله‌مان و چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی به تێوه‌گلان له گه‌نده‌ڵی، له دۆسیه‌ی چه‌كدا تۆمه‌تبار كرد، به‌مه‌ش حه‌یده‌ر عه‌بادی داوای له لیژنه‌ی ده‌ستپاكی كرد، لێكۆڵینه‌وه له‌و تۆمه‌تانه بكات و نابێت هیچ كه‌سێك له سه‌رو یاساوه بێت.