نوچه‌نێت- ده‌یلی ته‌له‌گراف
رۆژنامه‌ی ده‌یلی ته‌له‌گرافی به‌ریتانی، داوای له وڵاتانی رۆژئاوا كرد چاو به بابه‌تی ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له گه‌ڵ ئێران بخشێننه‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كه ئێران هاووڵاتیانی رۆژئاوا ده‌ستگیر ده‌كات و وه‌ك بارمته به‌كارییان ده‌هێنێت.
رۆژنامه‌كه ده‌ڵێت، بیرۆكه‌ی ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له گه‌ڵ ئێران، پێویستی به چاو پێداخشاندنه‌وه‌ی جددی هه‌یه، له ژێر رۆشنایی كێشه‌ی گابریێلا زاگاری راتكلیف، كه كچێكی به‌ریتانی ته‌مه‌ن دوو ساڵانه، ئێستا له ئێران بارمته‌یه، له كاتێكدا نازه‌نین زاگاری راتكلیف دایكی بە رەگەز ئێرانییە و لە به‌ریتانیا دادەنیشێت و له بواری كاری خێرخوازیدا كارده‌كات، له هه‌لومه‌رجێكی گوماناوی و نهێنیدا ده‌ستگیر كرا و تۆمه‌تی ساخته‌ی بۆ دروستكرا، به‌وه‌ی كه پلانی داناوه بۆ رووخاندنی رژێمی ئێران.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، كه راتكلیف له مانگی نیسانه‌وه ده‌ستگیر كراوه و، زۆرینه‌ی كاته‌كانی له ژووری تاكه كه‌سیدایه، پارێزه‌ریشی نییه، تا ئێستاش به‌رواری دادگایی كردنه‌كه‌ی دیاری نه‌كراوه، له هه‌مان كاتدا گابریێلا، كه نه‌نك و باپیره ئێرانییه‌كه‌ی چاودێری ده‌كه‌ن، بۆ ماوه‌ی چوار مانگه له دایكی و ریچارد راتكلیفی باوكی جیا كراوه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌كه پێیوایه، ئه‌م كێشه‌یه به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ توشی شۆك بكات، به‌ڵام ئێران هه‌ڵگرانی دوو ره‌گه‌زنامه‌ی وڵاتانی تریشی ده‌ستگیر كردووه، زۆرن ئه‌وانه‌ی پێیانوایه ئێران وه‌ك كارتی سازش كردن بۆ رژێمه‌كه‌ی به‌كاریان ده‌هێنێت، ئه‌و رژێمه‌ی دڕنده‌ییه‌كه‌ی گه‌یشته لوتكه، كاتێك زانایه‌كی ئه‌تۆمی له سێداره دا كه پێش ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه بۆ نیشتمان و له سێداره بدرێت، په‌نای بۆ ئه‌مریكا هێنابوو.
رۆژنامه‌كه سه‌ركۆنه‌ی ئه‌وانه‌شی كرد، كه ده‌یانه‌وێت نوێنه‌رایه‌تی دیپلۆماتی به‌ریتانیا له ئێران په‌ره پێبده‌ن و باڵیۆزخانه‌یه‌كی ته‌واو له‌وێ بكه‌نه‌وه.