چوونی ترامپ بۆ فیلیپین قەدەغە دەکرێت

0

نوچە-قطرە

ئاژانسی رۆیتەرز دەڵێت، لە ئەگەری زۆر چوونی دۆناڵد ترامپ، پاڵێوراوی کۆماریەکانی ئەمریکا بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا بۆ وڵاتی فیلیپین، لە باشوری رۆژهەڵاتی ئاسیا قەدەغە بکرێت.

نوینەرانی پەرلەمانی فیلیپین، بە نیازن گەڵاڵەیەکی یاسایی پەسەند بکەن تا وەکوو چوونی دۆناڵد ترامپ، بۆ وڵاتەکەیان قەدەغە بکەن.

ئەم نوێنەرانەی فیلیپین، وەک کاردانەوە بەرامبەر بە لێدوانەکانی ئەم دواییانەی ترامپ، کە گەلی فیلیپینی بە تیرۆریست ناوبردبوو، ئەم گەڵاڵە یاساییە پەسەند دەکەن.

ترامپ، ملیاردرێکی ئەمریکیە لە فیلیپین هیچ سەرمایە و وەبەرهێنانێکی راستەوخۆی نییە، بەڵام پڕۆژەی دروست کردنی بورجێکی ١٥٠ ملیۆن دۆلاری لە فیلیپین کە تایبەتە بە نیشتەجێبوون، لە ژێر چاودێری یەکێک لە کۆمپانیاکانی ناوبراودایە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com