پنتاگۆن: روسیا خەریکی دروستکردنی رۆبۆتی سەربازە

0

نوچە-سپۆتنیک

بەرپرسانی باڵای سوپای ئەمریکا، بە ئاژانسی سپۆتنیکیان راگەیاندووە، مۆسکۆ لە هەوڵدایە جۆرێک لە رۆبۆتی مرۆڤ ئاسا، دروست بکات.بەرپرسانی سەربازی ئەمریکا دەشڵێن، ئەگەر روسیا لەم بارەوە سەرکەوتن بە دەست بێنێ، رۆبۆتە سەربازەکانی گەلێک بەهێزتر، مەرگبارتر و خیراتر دەبن.

زۆربەی وڵاتانی پێشکەوتووی جیهان، بە دوای کەڵک وەرگرتن لە تەکنۆلۆجیای رۆبۆتیکس و لەیزرن بۆ پێشختنی چەک و چٶڵەکانیان.ئاژانسی سپۆتنیک لە راپۆرتەکەیدا دەڵێت، رەنگە ئەمریکا ئەم بانگەشەیە تەنها لایەنی پڕوپاگەندای هەبێت کە ئیدیعای ئەوە دەکات روسیا بتوانێ وەها رۆبۆتێکی سەرباز لە چەشنی ئیکس مان و ئایرۆن مان بەرهەم بێنێت.

بەرپرسانی بەرگری ئەمریکا رایان وایە، کە هەندێک لەم پێشکەوتنانە لە رێگای دروستکردنی دەرمانەوە دەگاتە ئەنجام، تا سەربازەکان بەهێزتر بن و بتوانن رێگایەکی دروورودرێژ ببڕن.

بەرپرسانی بەرگری ئەمریکا هەروەها ئاماژەش بەوە دەدەن، کە ئەم تەکنۆلۆجیایە مایکرۆسکۆپیە بە زۆر رێگەوە بۆ ناو لەشی سەربازەکان تەزریق دەکرێن.

ئەمەش لە کاتیکدایە کە روسیا ئەمریکا، بەوە تۆمەتبار دەکات کە بە هاوبەشی لە گەل وەزارەتی بەرگری بەریتانیا وەک پلانێکیان بە دەستەوەیە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com