کۆنگرەی مەنامە “گەڵاڵەی عەرەبی “دژ بە ئێران پەسەند دەکات

0

نوچە-ئاژانسەکان

وڵاتای عەرەبی بەشداربوو لە کۆنگرەی مەنامە، بۆ بەرەورووبوونەوەی ئێران و هەڕەشەکانی گەڵاڵەیەک لە ژێر ناوی”گەڵاڵەی عەرەبی-خەلیجی”لە دژی ئێران پەسەند دەکەن.

کۆنگرەی مەنامە کە لێر ناوی”ئەنجومەنی عەرەبی مافەکانی مرۆڤ” بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی ئێران بەڕێووەچوو، لە رۆژی شەممەوە دانیشتنەکانی خۆی دەست پیکردووە.

بە گوێرەی ئاژانسی فەرمی بەحرەین، ئەنجومەنی عەرەبی مافەکانی مرۆڤ لە ژیر چاودێری”احمد بن ابراهیم الملا”سەرۆکی پەرلەمانی ئەم وڵاتە بەڕێوە دەچێ و ئەمەش دانیشتنەش یەکەمین دانیشتنی ئەم ئەنجومەنە هەژمار دەکرێت.

لە یەکەمین دانیشتنی ئەنجومەنی عەرەبی مافەکانی مرۆڤ، تایبەت کراوە بە هەڕەشەکانی ئێران و هاتووە: ئەم گەڵاڵەیە بە پشتیوانی وڵاتانی عەرەبی و وڵاتانی کەنداو -و رێکخراوەکانی پەیوەندیدار، بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوە لە گەڵ هەڕەشەکانی ئێران و کاریگەرییەکانی لە سەر داهاتووی ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتانی عەرەبی دێتە کایەوە.

بە گوێرەی سکای نیوز، نزیکەی ٧٠ رێکخراوی عەرەبی و مەدەنی چالاک لە بواری مافەکانی مرۆڤ، لەم کۆنگرەیە بانگەشەی ئەوەیان کردووە کە ئێران لە دژی گەلانی سوریا و عێراق وەستاوەتەوە  و، دەبێت واز لەم سیاسەتانەی خۆی بێنێت.

ئەم رێکخراوانە هەروەها رایانگەیاندووە: گەڵاڵەی ئێران، کە قاسم سولەیمانی جێبەجێی دەکات، سیاسەت  وئامانجی تیرۆریستی ئێرانی لە پشتەوەیە و لە خۆیدا هەرەشەیەکە بۆ سەر وڵاتانی ناوچە و باڵا دەستکردنی میلیشیاکانی بەستراوە و گوێڕایەڵی ئەم وڵاتە لە وڵاتانی عەرەبی.

ئەندامانی بەشداربووی کۆنگرەکە، هەروەها خوازیاری پشتیونەی نیودەوڵەتین بۆ ئەندامانی موجاهدینی خەڵکی ئێران، کە نیشتەجێی کەمپی لیبێرتی عێراقن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com