نوچە-قطرە
سەرۆکی پارتی نازی ئەمریکا دەڵێت، هاتنە کایەی دۆناڵد ترامپ، پاڵێوراوی کۆماریەکانی ئەمریکا بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەم وڵاتە دەرفەتێکی مێژووییە.
بە گوێرەی واشنتۆن پۆست، راکی سوهایدار، سەرۆکی پارتی نازی ئەمریکا بە ئاماژە دان بە نزیکی دۆناڵد ترامپ بە دەسەڵاتەوە گوتویەتی، ئەمە دەرفەتێکی مێژووییە و نوقتەگۆڕانێکی گەورەیە لە بەردەم سپی پێستەکان و ئە وکەسانەی کە باوەڕیان بە باڵادەستی و سەروەری رەگەزی سپی هەیە وگرنگی بەم بابەتە دەدەن.
سەرۆکی ئەم پارتە رەگەزپەرەستە جەختی لەوەش کردۆتەوە، کە گەیشتنی ترامپ بە کۆشکی سپی باشترین دەرفەتە بۆ نەتەوەخوازەکانی سپی پێستی ئەمریکا و، دەکرێ وەک دەستپێکێکی نوێ لێی بڕوانین.