نوچەنێت- ئاژانسه‌كان
عه‌بدولعه‌زیم عه‌جمان، ئه‌ندامی به‌ره‌ی چاكسازی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه “په‌رله‌مان به سه‌ر دوو به‌ره‌دا دابه‌شبووه، به‌ره‌یه‌كیان داوای لابردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن و ئه‌ویتریش داوا ده‌كه‌ن به‌رده‌وام بێت تا راستییه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت”.
عه‌جمان، له لێدوانیكی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه، هاوپه‌یمانی هێزه سوننه‌كان و موته‌حیدون حه‌ز ده‌كه‌ن جارێ چاوه‌ڕێ بكه‌ن. جه‌ختیشی كرده‌وه كه، هاوپه‌یمانی هێزه سوننه‌كان چه‌ند پاڵێوراوێكیان هه‌یه بۆ جێگرتنه‌وه‌ی جبوری، به‌ڵام ئێستا چاوه‌ڕێی لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌كه‌ن”.
عه‌جمان باسی ئه‌وه‌ی كرد كه، هه‌ریه‌ك له “ئه‌حمه‌د مه‌ساری، مه‌حمود مه‌شهه‌دانی، ته‌لال زوبێعی و محمه‌د ته‌میم كاندیدن بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و جێگرتنه‌وه‌ی جبوری”.
عه‌جمان گوتوویەتی، گه‌نده‌ڵی له وه‌زاره‌تی به‌رگریدا له دوو حكومه‌تی پێشوه‌وه ده‌ستی پێكردوه. هەروەها په‌له‌مانتاری پاریزگای ئه‌نبار جابر جابری، كاندیده بۆ جێگرتنه‌وه‌ی خالید عوبێدی، وه‌زیری به‌رگری و له لایه‌ن ئه‌مریكاشه‌وه پشتیوانی ده‌كرێت.
عه‌جمان پێیوابوو، لێپرسینه‌وه له وه‌زیری به‌رگری مه‌غزایه‌كی سیاسی گه‌وره‌ی هه‌بوو، ده‌شڵێت “وه‌ڵامه‌كانی عوبێدی رازیكه‌ر بوون”.
عه‌جمان ئاماژه‌شی به‌وه كرد كه، چه‌ندین سه‌ركرده‌ی گه‌وره و كه‌سایه‌تی كاریگه‌ر له ده‌وڵه‌تدا له گه‌نده‌ڵی گه‌وره‌وه گلاون، لەم کاتەدا په‌رله‌مان هه‌موو دۆسییه‌كان ده‌كاته‌وه و له كه‌س خۆش نابێت”.