ئۆباما بڕیاری زیادکردنی هێزی سایبەری ئەمریکا دەردەکات

0

نوچەنێت-قطرە

سەرچاوەیەک لە کۆشکی سپی رایگەیاندووە، کە ئۆباما بڕیاری بردنە سەرەوەی هێز و توانای سایبەری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا واژۆ دەکات.

بە گوێرەی راپۆرتێکی رۆیتەرز، دەوڵەتی ئۆباما لە مانگەکانی کۆتاتی خۆیدا پلانی بردنەسەرەوەی ئاست و هێزی سایبەری وەزارەتی بەرگری ئەم وڵاتەی لە بەردەستدایە و، دەگوترێ ئامانجی لەم پلانە توانای وەڵامدانەوە و بەرپەرچدانەوەی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکایە بەرامبەر بەو هێڕشە سایبەریانەی کە بەرەوڕووی ئەم  وڵاتە دەبێتەوە.

یەکێکی دیکە لە خالەکانی ئەم بریارەی ئۆباما، دیاریکردی سزای توند بۆ ئەو کەسانەیە، کە نهێنی سەربازی و زانیاری دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەم وڵاتە دەدرکێنن. بەرەنگاربوونەوەی داعش لە دونیای تەکنەلۆژیا، خالێکی دیکەی ئەم بەڵگە سایبەریە-یە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com