نوچە-ئیسنا
سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئیسرائیل دەڵێت، روسیا و ئەمریکا دەتوانن بە هاوکاری یەکتر قەیرانی سوریا چارەسەر بکەن و دەڵێت، سەبارەت بە چارەسەری کێشەی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین گەشبینە.
شیمۆن پرێز، لە وتووێژ لە گەڵ کەنالی هەواڵی راشاتودەی، دەربارەی کێشەی وئاڵۆزیەکانی نێوان روسیا وئەوروپا دەڵێت: پوتین بە دڵ نایهەوێت لە گەڵ ئەوروپا بجەنگێت، بەڵکو دەیەوێ ببێتە بەشێک لە ئەوروپا.
پرێز دەربارەی ناکۆکیەکانی نێوان روسیا و ئەمریکا رای وایە، کە جۆریک لە ململانێ بۆ باڵادەستی لە نیوانیان لە ئارادایە.
سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئیسرائیل، سەبارەت بە ئەگەر گەیشتن بە رێکاری دوو دەوڵەتی و سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی لە نیوان ئیسرائیل و فەلەستین ویڕای بەرگری لە بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت: نەتەنیاهۆ لایەنگری رێکاری دوو دەوڵەتە و بە دوای ئاشتیدا دەگەڕێت.
شیمۆن پرێز جەخت لەوە دەکاتەوە، کە ناکرێ پرۆسەی ئاستی رابگێرێ، تەنانەت ئەگەر نەکەیەنە ئەنجامی دڵخواز و، بەردەوامبوونی پرۆسەکە بەشێکی لە خودی پرۆسەی ئاشتی.