نوچە-فارس
سەرۆککۆماری توکیا ئەمرۆ یەک شەممە،٧ی ئاب رایگەیاند لە میانەی سەردانی بۆ مۆسکۆ، پرسی سوریا لە گەڵ گەورە بەرپرسانی ئەم وڵاتە تاوتوێ دەکەن.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، ئەمڕۆ لە وتووێژ لە گەڵ کەناڵی ئەلجەزیرە ئاماژەی بەوە داوە، کە لە میانەی سەردانەکەی بۆ روسیا، پرسی سوریا یەکێک لە تەوەرە هەرە گرنگەکانی دانیشتن و دیدارەکانی دەبێت لە گەڵ بەرپرسانی باڵای ئەم وڵاتە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، بڕیار وایە ٩ی ئاب سەردانی مۆسکۆ بکات.ئەمەش بە یەکەمین سەردانی سەرۆککۆماری تورکیا بۆ روسیا هەژمار دەکرێ، دوای ئەوەی بە هۆی خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی شەڕکەری روسیا لە لایەن تورکیاوە، کە پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات گرژی و ئاڵۆزی تێکەوت.
ئەردۆغان هەروەها لە وتووێژکەی لە گەڵ ئەلجەزیرە، کودەتاکەی ١٥ی تەمووزی بە بوومەلەرزی شوبهاندوودەو و رایگەیاندووە، دەبێ پێش بە کاریگەری و لایەنە نەرێنییەکانی بگیردرێت.