نوچه-تۆڕی هه‌واڵی عیراق
چه‌ند زانیارییه‌كی دزه‌پێكراو له‌ناو نوسینگه‌ی خالید عوبێدی، وه‌زیری به‌رگری عێراق، ئاشكرایده‌كه‌ن كه عوبێدی رۆژی یه‌كشه‌ممه نامه‌یه‌كی تری كه له‌شێوه‌ی نامه‌ی سۆزداریدایه، له‌لایه‌ن ژنه په‌رله‌مانتارێكه‌وه به‌ده‌ست گه‌یشتوه، دوای ئه‌وه‌ی واژۆی له‌سه‌ر داواكارییه‌كه‌ی كردوه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه دەڵێت” خالید عوبیدی وه‌زیری به‌رگری عێراق، رۆژانه له به‌یانییان زوودا نامه‌ی ناسك و جوان سۆزداریانه‌ی، له‌لایه‌ن ژنه په‌رله‌مانتارێكه‌وه پێده‌گات، دوای ئه‌وه‌ی واژۆ له‌سه‌ر داواكارییه‌كانی ده‌كات”. هه‌روه‌ها گوتی عوبێدی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له نوسینگه‌كه‌ی خۆی گوتویه‌تی ” به‌ده‌ست ژنه په‌رله‌مانتاره‌كانی كچانی حه‌واوه گرفتار بووم”، گوتوشیه‌تی كه ” به‌و هۆیه‌وه جارێك توشی كێشه‌ی خێزانی بووم”.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت” زۆر له په‌رله‌مانتاره ژنه‌كان به عوبێدیدا هه‌ڵده‌ده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی داواكارییه‌كانیان په‌سه‌ند بكات له گواستنه‌وه و پله به‌رزكردنه‌وه و دامه‌زراندنی خزم و كه‌سوكاره‌كانیان”، روونیشی كرده‌وه كه ” به وریاییه‌وه و به یه‌كسانی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ستی غیره كردنیان نه‌وروژێت”.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا عوبیدی گوتی ” ژن هه‌ر ژنه جا له هه‌ر پۆستێكدا بن، ده‌بێت نه‌هێڵین هه‌ستی غیره كردنیان بوروژێت، هێرشی هه‌ندێك له ژنه په‌رله‌مانتاره‌كان له په‌رله‌مان به‌هۆی غیره كردنیان بوو له ژنه په‌رله‌مانتارێكی جوان، به‌ڵام ناوی ناهێنم”.


