شاندێکی ئەمریکا بۆ گفتوگۆ دەربارەی رادەستکردنەوەی گولەن سەردانی تورکیا دەکات

0

نوچە-باشگاه خبرنگاران

لە چەند رۆژی داهاتوودا، بڕیار وایە شاندێکی ئەمریکا بە مەبەستی گفتوگۆ دەربارەی پرسی رادەستکردنەوەی فەتحوڵا گولەن، سەردانی تورکیا بکات.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دادی تورکیا ئاشکرای کردووە، کە ئەم شاندە ئەمریکیییە لە لایەن وەزارەتی دادی ئەمریکاوە رەوانە دەکرێن.

دەوڵەتی تورکیا گولەنی ٧٥ ساڵەی وەک بەرنامەداڕێژی سەرەکی کودەتاکەی مانگی رابردووی ئەم وڵاتە ناساندووە و چەند جار داوای لە ئەمریکا کردووە کە ناوبرا ورادەستی تورکیا بکاتەوە.

گولەن، هەر جۆرە دەستوەردانێکی خۆی لەم کودەتایە رەتکردۆتەوە و وەک سیناریۆیەک بۆ سەرکوتی نەیاران وەسفی کردووە.

مارک تونەر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندووە، وڵاتەکەی خەریکی تاوتوێ کردن کۆمەڵێک بەڵگەی نێردراوی تورکیایەوە، کە لە پەیوەندی لە گەڵ رادەستکردنەوەی گولەن رەوانەی ئەمریکای کردووە.

کودەتا بێ ئەنجامەکەی ١٥ی تەموزی تورکیا، نزیکەی٣٠٠ کەس کوژراو و برینداری بەدواوە بوو.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com