نوچه- تۆڕی هه‌واڵی عێراق
چه‌ند زانیارییه‌كی دزه‌پێكراوی په‌رله‌مان، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ناوی چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسی گرنگ ئاشكرا ده‌كات، كه له دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵییه‌وه گلاون، له‌ناویاندا ناوی عادل عه‌بدولمه‌هدی وه‌زیره پێشووی نه‌وت هاتوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان ” وه‌زیری پێشووی نه‌وت عادل عه‌بدولمه‌هدی، ناوی له‌و لێكۆڵینه‌وانه‌دا هاتوه كه ئێستا ئه‌نجام ده‌درێن بۆ لێكۆڵینه‌وه سه‌باره‌ت به گرێبه‌ست و دۆسییه گه‌نده‌ڵی و گوماناوییه‌كان”.
زانیارییه‌كان هه‌روه‌ها ده‌ڵێن، كه په‌یوه‌ندی چڕ‌و پڕ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ده‌سته‌ی ده‌ستاپاكی، ئه‌نجامدراوه بۆ ئه‌وه‌ی فشارییان بخه‌نه سه‌ر و رێگه‌یان پینه‌ده‌ن بانگهێشتی عادل عه‌بدولمه‌هدی بكه‌ن و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كرێت، له‌ترسی ئه‌وه‌ی هه‌ڵایه‌ك هه‌ڵگیرسێنێت هه‌موو ناوه‌كانی تر به‌دوای خۆیدا راكێشێت كه له گه‌نده‌ڵییه‌وه گلاون.
ناوی تری زۆر هه‌ن، كه به گه‌نده‌ڵی تۆمه‌تبارن و تا ئێستا له رای گشتی شاراونهتە‌وه، له‌وانه عه‌لی ئه‌دیب، هه‌روه‌ها شێخ خالید مه‌لا سه‌رۆكی ده‌زگای گروپی زانایانی عێراق ،له دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی و بازرگانی كردن به خوێنی عێراقییه‌كانه‌وه گلاوه.