نوچەنێت- ئاژانسه‌كان
ده‌زگا راگه‌یاندنه ئێرانییه‌كان، ئه‌مرۆ شه‌ممه جه‌ختیان كرده‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران شه‌هرام ئه‌میرییان له سێداره داوه، كه دوای ئه‌وه‌ی داوای مافی په‌نابه‌ری له ئه‌مریكا كردبوو، گه‌ڕابوه‌وه ئێران.
ئه‌و ده‌زگایانه له سه‌ر زاری خێزانی ئه‌میرییه‌وه گواستویانه‌ته‌وه كه “سزای له سێداره‌دانی ئه‌و زانا ئه‌تۆمییه به‌ره‌به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه‌ی پێشوو جێبه‌جێ كراوه، به‌ڵام تا ئێستا ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاست نه‌كردوه‌ته‌وه”.
ئه‌میریی، كوردێكی له دایكبووی كرماشان بوو، وه‌ك زانای ئه‌تۆمی له زانكۆی “مالك ئه‌شته‌ر”ی پیشه‌سازیی سه‌ر به هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئێران كاری كردووه، له ساڵی 2009 دوای ئه‌وه‌ی فه‌ریزه‌ی حه‌جی ئه‌نجامدا دیار نه‌ما، به‌ڵام دوای ساڵێك له ئه‌مریكا ده‌ركه‌وته‌وه كاتێك سه‌ردانی نوسینگه‌ی چاودێریكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێرانی كردبوو له واشنتۆن، داوای لێ‌كردبوون بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئێران، دوای دوو رۆژ گه‌ڕایه‌وه ئێران.
له كاتی گه‌یشتنه‌وه‌ی بۆ ئێران، له فڕۆكه‌خانه وه‌ك پاڵه‌وان پێشوازی لێكرا، جێگری وه‌زیری ده‌روه‌ی پێشووی ئێران حسین قه‌شقاوی له پێش هه‌موو پێشوازیكه‌رانه‌وه بوو، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م ده‌سه‌ڵاتداران ئه‌و پاڵه‌وانه ئه‌تۆمییه‌یان ده‌ستگیر كرد.
ئه‌میری پێش گه‌ڕانه‌وه‌ی له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا گوتبووی كه ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریكا “سی ئای ئه‌ی” رفاندوویانه.
به‌ڵام له گرته‌یه‌كی تردا ده‌ڵێت، بۆ ژیان و ته‌واو كردنی خوێندن چوه‌ته ئه‌مریكا و داوای په‌نابه‌ری له ئه‌مریكا كردووه.
سه‌ره‌ڕای تۆمه‌ته‌كانی، گوته‌بێژی پێشووی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، سه‌باره‌ت به رفاندنی ئه‌میریی، كه ئاراسته‌ی ئه‌مریكای كردن، به‌ڵام ئه‌مریكا رایگه‌یاند، ئه‌میری داوای مافی په‌نابه‌ریی كردووه له ئه‌مریكا.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌میری له زینداندا بوو، به‌ڵام هۆكاری له سێداره‌دانه‌كه‌ی روون نییه، دایكی ئه‌میری له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتی، پێش چه‌ند رۆژێك شه‌هرام په‌یوه‌ندی به خێزانه‌كه‌یه‌وه كردووه، له كرماشان و داوای له خێزانه‌كه‌ی كردووه سه‌ردانی بكه‌ن، به‌ڵام دوای گه‌یشتنی خێزانه‌كه‌ی بۆ تاران، له‌و خانووه‌دا نه‌یانبینیوه كه ئه‌ویان تێدا به‌ند كردبوو. به‌ڵكو له یه‌كێك له سه‌ربازگه‌كانی پایته‌خت بووه، له میانه‌ی سه‌ردانی خێزانه‌كه‌یدا ئه‌میریی پێی گوتوون ئه‌مه دوا سه‌ردانه، چونكه ده‌سه‌ڵاتداران بڕیاری له سێداره‌دانییان داوه، له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دادگا حوكمی 10 ساڵ به‌ندكردنی به سه‌ردا دابوو، به‌ڵام له سێداره درا و ته‌رمه‌كه‌ی گوازرایه‌وه بۆ شوێنی له دایكبوونی له كرماشان.