نوچه‌نێت-هه‌ولێر
عه‌ره‌فات كه‌ره‌م په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی كوردستانی له په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرای كرد، پێش هه‌ڵبژاردنه‌كان فراكسیۆنێكی نوێ له هه‌رێمی كوردستان دروست ده‌بێت كه هه‌موو پارته سیاسیه به‌شداره‌كانی پرۆسه‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه.
كه‌ره‌م له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی مه‌علومه گوتی، ئه‌و هه‌وڵانه‌ی باس له قۆرخكاری سیستمی سیاسی و ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ن له هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سعود بارزانی، دوورن له راستییه‌وه و بوونیان نییه، فراكسیۆنی گۆڕانیشی به بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه تۆمه‌تبار كرد.
هه‌روه‌ها ئەو پەرلەمانتارە گوتوویەتی، لێكتێگه‌یشتنێك هه‌یه له نێوان پارته سیاسییه به‌شداره‌كانی پرۆسه‌ی سیاسی له ناو هه‌ڕیمی كوردستان، سه‌باره‌ت به‌و قه‌یرانه‌ی هه‌رێم پیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت. سه‌ره‌ڕای ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو، قه‌واره‌یه‌كی سیاسی نوێ پێش هه‌ڵبژاردنه‌كان دێته به‌رهه‌م و زۆرینه‌ی پارته كوردییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌خۆ.