ئۆباما: متمانەمان بە روسیا نییە

0

نوچەنێت-ئیسنا

باراک ئۆبامای سەرۆکی ئەمریکا لە میانەی بەشداریکردنی لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی لە پێنتاگۆن، رەخنە لە ڤێلادمیر پوتین سەرۆککۆماری روسیا دەگرێت و گومان دەخاتە سەر ویستی روسیا بۆ هاوکاریکردنی ئەمریکا  بۆ چآرەسەر کردنی قەیرانی سوریا.

رۆژنامەی شەرقولئەوسەت بە گێڕانەوە لە ئۆباما دەڵێت، سەرۆککۆماری ئەمریکا گوتوویەتی، خەریکی تاوتوێ کردنی ئەو پرسەین، کە ئایا دەتوانین بۆ گەیشتن بە ئاگربەستێکی بەکردەوە، لە گەڵ روسەکان بگەینە رێککەوتن یان نا.

ئۆباما لەم کۆنفڕانسە رۆژنامەوانییە گوتوویەتی، رەنگە روسەکان نەگەنە ئەم رێککەوتنە، یان ئەوەی کە نایانهەوێ یان دەسەڵاتیكی تەواویان بە سەر بەشار ئەسەددا نییە، ئەمە هەمان ئەو پرسەیە کە خەریکین تاوتوێی دەکەین.

ئۆباما بە دیدێکی رەشبینانەوە دەڵێت، ئێمە بەم ئاراستەیە هەنگاو دەنێین و لە کۆتاییدا بۆمان دەردەکەوێ، کە ئایا روسەکان پابەندی بەڵێنەکانی خۆیان دەمێننەوە یان نا.

ئۆباما ئەوەش وەبیر دێنێتەوە، کە روسەکان بە جیهانیان سەلماندووە، کە لە لە پانتای نێودەوڵەتی نابەرپرسیارن و هۆیەکەشی ئەوەیە کە پشتگیری لە رژێمێکی تاوانبار دەکەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com