نوچە-ئیرنا
کیم هونگ کیون، بەرپرسی باڵای تیمی دانوستانکاری ئەتۆمی کۆریای باشور لە گفتوگۆیەکی تەلەفۆنی لە گەل بەرپرسانی ئەمریکا، جەخت لە روو بە روبوونەوەی بەرنامەی ئەتۆمی و هەڕەشە موشەکییەکانی کۆریای باکور دەکاتەوە.
لەم گفتوگۆیەدا، هەردوو دوو لایەن رێکارەکانی پەرەپێدان بە تووێژەکانی تایبەت بە کەیسی ئەتۆمی کوریای باکوریان خستۆتە بەر باس و، جەختیان لەوەش کردۆتەوە، کە بەرنامەی ئەتۆمی کۆریای باکور و موشەکە بالیستیەکانی ئەم وڵاتە، هەڕەشەیەکی جددییە بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە.
هەردوو لایەن جەختیان لەوە شکردۆتەوە، کە بابەتە ئەمنییەکان لە پەیوەندییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە گرنگی و پێگەی تایبەت بە خۆی هەیە و، دەبێت هەردوولا بۆ کۆنتڕۆڵ کردن و پێشگرتن بە مەترسی و هەڕەشەکانی دوژمنی هاوبەشیان لە هەماهەنگی و پەیوەندییەکی پتەوتردا بن.
هاوکات باس لەوە دەکرێت، کە ئەم بەرپرسەی کۆریای باشور رۆژی هەینی لە گەڵ کنجی کاناسوگی، بەرپسرێکی باڵای ژاپۆن لە گفتوگۆدا بووە و،هاویشتنی موشەک لە لایەن کۆریای باکوریان بەرەو ئاوەکانی ژاپۆن مەحکوم کردووە.
هەر لەم پەیوەندیەدا گریمان دەکرێ، کە کۆریای باشور لە پلانیدایە لە پەیوەندی لە گەڵ سیستمی بەرگری موشەکی تاد، لە گەڵ ژاپۆن بکەونە دانوستان و وتووێژەوە، بە تایبەتی لە رووی زانیاری و هەواڵگرییەوە.