نوچە-قطرە
باڵوێزی ئەمریکا لە تورکیا، لە کاردانەوە بەرامبەر بەو تۆمەتانەی کە سەبارەت بە دەستوەردانی وڵاتەکەی لە کودەتاکەی ١٥ی تەموزی تورکیا دەخرێتە پاڵ ئەم وڵاتە، رایگەیاندووە، کە لەم کادەتایە بە هیج شێوەیەک دەستوەردانمان نەبووە، خاڵی کۆتایی.
بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی فەرمی فەرەنسا، جۆن باس، باڵوێزی واشنتۆن لە ئەنقەرە جەختیشی لەوە کردۆتەوە، کە پێشتریش لە لایەن وڵاتەکەیەوە گوتراوە، کە راستەوخۆو ناراستەوخۆ و بە هیچ شێوەیەک دەستیان لە کودەتا شکستخواردووەکەی ١٥ی تەمووزی تورکیا نەبووە.
باڵوێزی ئەمریکا هەروەها رایگەیاندووە، کە پێشتر هیچ زانیاریەکیان سەبارەت بە ئەگەر و روودانی کودەتاکە نەبووە.
جۆن هەروەها ئاماژە بەوەش دەدات، لەوەی کە تۆمەتی دەستوەردان لە کودەتاکە دەدرێتە پاڵ ئەمریکا، بە توندی هەست بە ناخۆشی دەکات و لای وایە کە بێ رێزی بە وڵاتەکەی دەکرێت.