نوچە-فارس
رۆژنامەیەکی ئیسرائیل لە زاری وەزیرێکی پێشوی ئیسرائیل دەڵێت: ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئیسرائیل و سعودیە و پرۆسەی ئاشتی نێوان ئەوم دوو وڵاتە بەم زووانە روو دەدات، تەنانەت زووتر لەوەی کە چاوەڕوان دەکرێت.
بە گوێرەی رۆژنامەی جۆریڵیزم پۆست، مایکل ملکویر، وەزیری پێشووی کاروباری کۆمەڵایەتی و کۆمەڵگای تاراوگە و جێگری پێشووی وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل گوتویەتی: ئیسرائیلیەکان زووتر لەوەی کە بە خەیاڵدا دێت، دەتوانن بەم زووانە سەردانی سعودیە بکەن.
ملکویر، یەکێک لە وکەسانەیە کە ئەم دواییانە لە گەڵ شاندێکی باڵای سعودیە بە سەرۆکایەتی ئەنوەر عەشقی، جەنەڕاڵی خانەنشین کراوەی ئەم وڵاتە لە تەل ئەئەبیب دیداروچاوپێکەوتنی هەبووە.
لێدوانەی ئەم بەرپرسەی ئیسرائیلی نوێترین ئاماژەیە، بۆ پشتڕاستکردنەوە پەیوەندی جددی لە نێوان بەرپرسنای سعودیە و ئیسرائیلی.
ملکویر کە پێشتر ئەندامی پەرلەمانی ئیسرائیل بووە، رایگەیاندووە کە دیداری ئەم دواییانەی نێوان شاندی ئیسرائیلی و سعودیە، تایبەت بووە بە کاروباری دبلۆماسی وکۆمەڵێک بابەتی دیکە لە نێوان دوو وڵات.