داعش: ئاگر لە فەڕەنسا بەردەدەین

0

نوچە-ئیسنا

ماڵپەڕی رۆژنامەی دەیلی میرێری بەریتانیا، گرتە ڤیدئۆیەکی نوێی داعشی بڵاو کردۆتەوە، کە تیایدا ئەم گروپە هەڕەشەی ئەنجام دانی هێرشە خوێناویەکانی بۆ سەر ئەوروپا دەکات و دەڵێت: نیازیان هەیە ئاگر لە فەرەنسا بەربدەن.

بە گوێرەی ماڵپەڕی ئینتەرنێتی “النشرە”، لەم گرتە ڤیدیۆییەدا، شەڕی چەکدارانی داعش لە  گەڵ هێزەکانی سوپای عێراق لە نزیک شاری کەرکوک نێشان دەدرێت.

ڤیدئۆی تۆمار کراو لە لایەن داعشەوە، هەڵگری پەیامی هەڕەشەئامێزە بۆ سەر فرانسوا ئۆلاند، سەرۆککۆماری فەڕەنسا و خەڵکی ئەم وڵاتە و هەروەها بەلجیکا و تێکڕای خەڵکی فەڕەنسی زمان.

ئەم دواییانە کە یەکێک لە ئەندامانی پێشووی داعش، دەستی داوەتە ئاشکراکردنی زانیاریەکانی ناو داعش،هۆشداری داوە کە ئەم گروپە پلانی هێرش کردنە سەر بەریتانیا، فەرەنسا  و ئەڵمانیای هەیە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com