نوچە-بی بی سی
وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل، لە کاردانەوەیەکی توند بەرامبەر بە لێدوانەکانی باراک ئۆبامای سەرۆکی ئەمریکا دەربارەی هەڵوێستی ئیسرائیل سەبارەت بە رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران و وڵاتانی1+5، ئەم رێککەوتننامەی بە رێککەوتنی وڵاتانی ئەوروپا لە گەڵ هیتلەر، پێش لە شەڕی دووەمی جیهانی چواندووە.
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە بەیاننامەیەکی فەرمی، کە لە میدایاکانی ئەم وڵاتە بڵاوبۆتەوە، بە شێوازێکی کەم وێنە و نائاسایی دێتە بەرچاو، رایگەیاندووە: رێککەوتنی میونشن لە گەل هیتلەر هەڵەیەکی گەورە بوو و نەیتوانی پێش بە شەڕی جیهانی دووەم بگرێت،هەر بەم شێوەش رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران، هیچ ئەنجامێکی بە دواوە نییە.
باراک ئۆباما، رۆژی پێنجشەممە لە لیدوانێکدا دەربارەی رێککەوتنی ئەتۆمی لە گەڵ ئێران گوتبووی، تەنانەت بەرپرسانی باڵای ئیسرائیل دانیان بە ئەنجامە ئەرێنیەکانی ئەم رێککەوتنەدا ناوە.
بە گوێرەی میدیاکانی ئیسرائیل، لە دوای رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران و وڵاتانی 1+5ئەمە یەکەمین راگەیێندراوی وەزارەتی بەرگری ئیسرائیلە.
کەمێک دوای بڵاو بوونەوەی ئەم راگەیێندراوەی وەزارەتی بەرگری، بنیامین نەتەنیاهۆ لە بەیاننامەیەکی جیادا رایگەیاند: ئیسرائیل هاوپەیمانییەکی گرنگتر لە ئەمریکا شک نابات.