نوچە-قطرە
رێکخراوی تەندروستی جیهانی، ئاماری قوربانیانی شەڕی یەمەن بڵاو دەکاتەوە ودەڵێت، ٦ هەزار و ٦٠٠ کەس لە شەڕ و پێکدادانەکانی ئەم وڵاتە گیانیان لە دەست داوە.
رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاندووە: لە مانگی مارسی ٢٠١٥ەوە تا مانگی جونەی رابردوو، ٦ هەزار و ٦٠٠ کەس لە شەڕوپێکددانەکانی یەمەن کوژراون و٣٢ هەزار و ٠٦٤ کەسیش بریندار بوونە.
نووسینەی ئەم رێکخراوە لە یەمەن لە راپۆرتێکی خۆیدا، کە لە سەر تویتەر بڵاوی کردۆتەوە دەڵێت: لە مانگی مارسی ساڵی رابردووەوە بە بەراورد لە گەڵ ماوەی زەمەنی هاوشێوەی ساڵی پێشووتر، رێژەی کوژراو و بریندارەکانی شەڕی یەمەن کەم بۆتەوە.
راپۆرتەکە ئاماژە بەوەش دەدات، کە سەرباری کەم بوونەوەی رێژەی کوژراو و بریندارەکانی شەڕی یەمەن، ئیمکاناتی تەندروستی لەم وڵاتە لە دۆخێکی خراپدایە و بە گوێرەی پێویست وڵامدەری دۆخەکە نییە.