نوچەنێت
بەپێی هەواڵێکی کەناڵی سۆمەریە، داعش ١٦٠ کەسی کوشتووەو بەشێوەیەکی هەڕەمەکی تەقەی لە سێ هەزار هاوڵاتی شارۆچکەی حەویجە کردووە.
ئه‌نوه‌ر عاسى، سه‌رۆك هۆزى عوبه‌ید له ناوچه عه‌ره‌ب نشینه‌كانى پارێزگاى كه‌ركووك، بە کەناڵی سۆمەریەی راگەینادووە، کە داعش به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كیانه ته‌قه‌ى له سێ هه‌زار هاووڵاتى كردووه، لە کاتێکدا کە ویستوویانە رابکەن و خۆیان بگەیەننە ناوچە ئارامەکان.
هەر بەپێی ئەو هەواڵە، 12 له‌و كه‌سانه گیانیان له ده‌ستدا وەو 150 كه‌سى دیكه، به هۆى ئەو بۆمبه چێنراوانەی كه له‌سه‌ر ڕێگاكان دانراون، گیانیان له ده‌ستداوە.