نوچه- israelinarabic
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی دبلۆماسی پایه‌بڵند، چه‌ند لایه‌نێكی ئه‌و مشتومڕه‌یان ئاشكرا كردوه، كه له‌م رۆژانه‌دا له واشنتن ده‌گوزه‌رێت، سه‌باره‌ت به چاودێری كردنی ماوه‌ی دوای ده‌ركردنی داعش له عێراق. ئه‌و سه‌رچاوانه ده‌ڵێن ” به‌رپرسه ئه‌مریكیه‌كان له هه‌واڵگری و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و لیژنه‌ی ئه‌منی كۆنگرێس له‌گه‌ڵ سیاسه‌توانه عێراقیه‌كان، له هه‌موو چین و توێژه‌كان له چه‌ند كات و شوێنێكدا كۆبوونه‌وه، له‌وانه له له‌نده‌ن و هه‌ولێر و عه‌ممان، بۆچوونی ئه‌مریكایان پێڕاگه‌یاندون كه دۆخی عێراق ئه‌سته‌مه چاره‌سه‌ر بێت، ئه‌گه‌ر بێت‌و شێوازی حوكم به‌مشێوه‌یه‌ی ئێستا به‌رده‌وام بێت.
هه‌روه‌ها گوتیان ” قبوڵ كردنی سێ هه‌رێمی سه‌ره‌كی له چوارچێوه‌ی حوكمێكی فیدرالیدا و كۆتایی هێنان به هه‌موو ده‌سه‌ڵاته لاوه‌كیه‌كان، كه جێگه‌ی ده‌سه‌ڵاتی به‌غدایان گرتوه‌ته‌وه ئێستا و به تایبه‌تی میلیشیا شیعه‌كانی سه‌ر به ئێران، مه‌رجی بنه‌ڕه‌تی یه‌كلا كردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی داعش و پاككردنه‌وه‌ی بست به بستی خاكی عێراقه، واشنتۆن به سیاسه‌توان و به‌رپرسه عێراقییه‌كانی گوتووه، كه ده‌بێت له‌ناوخۆتاندا كێشه‌كانتان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، له خاڵه هاوبه‌شه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی ژیان له عێراق بگه‌ن وه‌ك یه‌ك وڵات، به‌ڵام به سیستمێكی لامه‌ركه‌زی و، هه‌رێمه‌كان ده‌سه‌ڵاتی ره‌های خۆیانییان هه‌بێت له بواره‌كانی ئابوری و وه‌به‌رهێنانی ده‌ره‌كی و كاروباری تایبه‌ت به كۆمه‌ڵگه‌ی ناوخۆیی.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كان، تیشك خراوه‌ته سه‌ر كێشه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی وه‌ك ده‌ستێوه‌ردانی ئێران و هه‌ژموونه زۆره‌كه‌ی له عێراق، جه‌ختیان كردوه‌ته‌وه كه ” واشنتن به‌ڵێنی داوه به پشتیوانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، پارێزگاری له ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی نوێ له عێراق بكات و كار بكات بۆ پشتیوانی كردنی حه‌یده‌ر عه‌بادی، وه‌ك سه‌رۆكی حكومه‌تێكی فیدراڵی كه نوێنه‌رایه‌تی عێراق بكات، شێوازه‌كه‌ی وه‌ك نمونه‌ی حوكمی سویسرا بێت”.
هه‌روه‌ها عێراق وه‌ك ناوچه‌یه‌كی ستراتیژی پله یه‌ك راده‌گه‌یه‌نرێت و، ئاسایشه‌كه‌ی په‌یوه‌ست ده‌بێت به ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا، دواتریش به ئێران راده‌گه‌یه‌نرێت، بكشێته‌وه بۆ سنوری پێش 2003 و ته‌نها له رێگه‌ی نوێنه‌رایه‌تیه دیپلۆماتییه‌كه‌یه‌وه له به‌غدا كار بكات، وه‌ك چۆن عێراق ته‌نها له رێگه‌ی نوێنه‌رایه‌تیه دیپلۆماتیه‌كه‌یه‌وه له تاران كار ده‌كات.
ئه‌و سه‌رچاوانه ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه كه ” ئه‌و كێشه‌یه‌ی واشنتۆن هه‌وڵی چاره‌سه‌ر كردنی ده‌دات له‌گه‌ڵ سیاسه‌توان و شاره‌زا عێراقییه‌كان، ناونانی هه‌رێمه‌كانه، ئه‌و له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه به‌دوور بێت له زاره‌وه‌كانی هه‌رێمی سوننه و هه‌رێمی شیعه”،
به‌ڵام هیچ كێشه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا نییه، ئه‌و سه‌رچاوانه ده‌ڵێن زیاتر له به‌رپرسێكی ئه‌مریكی جه‌ختیان له‌وه كردوه‌ته‌وه، كه رێككه‌وتن له‌سه‌ر سیستمی سیاسی له عێراق و هه‌رێمه‌كانی، بنه‌مان بۆ كۆتایی هێنان به رێكخراوی داعش و هه‌ر دیارده‌یه‌كی تری سه‌ربازی و جارێكی‌تر دووباره نابنه‌وه، ئه‌و سه‌رچاوانه جه‌ختیان كردوه‌ته‌وه كه ” پلانی گرتنه‌وه‌ی موسڵ ئه‌نجام ده‌درێت و زۆر جه‌خت له‌وه ده‌كرێته‌وه، كه كه له‌كاتێكی دیاریكراوی كورتدا جێبه‌جێ بكرێت، هه‌رێمی كوردستانیش ئاگاداری هه‌موو ورده‌كاریه سه‌ربازی و سیاسییه‌كانه، كه واشنتۆن بۆ پارێزگاكه ئه‌نجامی ده‌دات له یه‌كێتی خاكی عیراقێكی فیدراڵ له چوارچێوه‌ی سێ هه‌رێمدا و ئه‌مه جگه له هه‌رێمی پایته‌خت، ئه‌و سه‌رچاوانه روونیان كردوه‌ته‌وه كه ژماره‌یه‌ك وڵاتی عه‌ره‌بی گرنگ له شێوازی عێراقی نوێی دوای داعش ئاگادار كراونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها پردێكی ئاسمانی كه ماوه‌كه‌ی له شه‌ش مانگ كه‌متر نیه به‌رده‌وام ده‌بێت له پشتیوانی كردنی هه‌رێمی سوننه، له‌پێناو هه‌ستانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌رێمه، به‌وپێیه‌ی شاره‌كانی و ژێرخانه‌كه‌ی به‌هۆی جه‌نگه‌وه به ته‌واوی وێران بوه، به‌به‌راورد به‌و سه‌قامگیرییه رێژه‌ییه‌ی له باشوری عێراق و هه‌رێمی كوردستان هه‌یه.
سه‌رچاوه‌كان ئه‌وه‌شیان ئاشكرا كردوه، كه رێككه‌وتنێك هه‌یه بۆ لابردنی هه‌موو ئه‌و ده‌مو چاوانه‌ی له‌م ده ساڵه‌ی دواییدا به‌رده‌وام بوونیان هه‌بوه و ده‌ركه‌وتنی ده‌موچاوی نوێ.
ئه‌وه‌شیان گوت، كه عێراقی نوێ به‌جۆرێك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ماوه‌ی فیدراڵی گواستنه‌وه ده‌كات كه تیایدا سڕكردن و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و یاسایانه‌ی تێدا بێت كه له‌سه‌ر بنه‌مای سیاسی ده‌رچوون، ده‌سه‌ڵاتیش ده‌درێته هه‌رێمه‌كان و په‌رله‌مانه‌كانیان، ئه‌و یاسایانه ده‌ربكه‌ن كه بۆ كۆمه‌ڵگاكانیان گونجاوه. دوای پاككردنه‌وه‌ی ریزه‌كانیان له هه‌ر ره‌گه‌زێكی تیرۆر و توندڕه‌وی به یه‌ك چاو سه‌یری هه‌موو عێراقییه‌كان ده‌كرێت، یاسای نوێ ده‌رده‌كرێت بۆ بنیاتنانی كۆمه‌ڵگه‌ی پێشكه‌وتوو و به پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی و گه‌ڕانه‌وه‌ی تواناكانی عێراق، له ده‌ره‌وه و ناوخۆی وڵات بۆ بنیتنانه‌وه‌ی نیشتمانه‌كه‌یان و راگه‌یاندنی كۆتایی هاتن به سه‌رده‌می تاریك و خوێناوی دوای 2003، كه عێراق تیایدا ژیا و تێپه‌ڕاندنی هه‌موو شێوازه‌كانی حوكمی دواكه‌وتوو و سه‌ره‌تایی.