نوچەنێت-قطرە
بە گوێرەی راپۆرتێکی نیۆیۆرک تایمز، داعش لە ریزەکانی خۆیدا یەکەیەکی نهێنی تایبەت بە هەناردەکردنی تیرۆریزم پێکهێناوە و ئەرک و کاروباری ئەم یەکەیەش ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریزمییە لە دەرەوەی سنوورەکانی خۆی.
بە گوێرەی راپۆرتی فڕانس 24 و بە پشت بەست بە زانیارییەکانی نیۆیۆرک تایمز، ئەم گروپە نهێنییە، لە ریزەکانی داعش بە “امنی” دەناسرێتەوە. ئەم زانیاریانە لە رێگای دانپێدانانی ئەندامانی داعش و دەزگا هەواڵگریەکانی ئەوروپا و ئەمریکا بە دەست هاتووە. گروپی ئەمنی لە ساڵی 2014 پێکهاتووە و ئەرکی رێکخستن و ئەنجامدانی کردەوە و هێڕشی تیرۆرستی، لە دەرەوەی سوریا و عێراقی لە ئەستۆیە.
بە گوێرەی ئەم راپۆرتەی نیۆیۆک تایمز، ئەم گروپە زۆربەی کات تەنها لە گەڵ یەک کەس لە پەیوەندیدایە و هەوڵ دەدات زۆرتر ئەندامانی بینای بهێنێتە ناو گروپەکەوە.
بە پێی زانیاریەکانی نیۆیۆرک تایمز، گروپی ئەمنی تایبەت بە هەناردەکردنی تیرۆریزم، تا ئێستا 28 تیرۆرستی بۆ ئەنجامدانی کوشتار بۆ دەرەوەی سنورەکانی عێراق و سوریا بەرێ کردووە.
خاڵێکی دیکەی جێی سەرنج لە بارەی ئەندامانی گروپی ئەمنی داعش ئەوەیە، کە فەرماندەکان هەول دەدەن زۆرتر ئەو کەسانە بهێننە ناو ئەم گروپەوە کە رابردوویەکی پڕ لە تاوانیان هەیە.